کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به بۆنه‌ی کاره‌ساتی شه‌وی یه‌ڵدای خوێناویی دیموکراتەوە، له‌ شاره‌ جیاجیاکانی کوردستان چالاکیی ته‌بلیغیی کرا

20:11 - 3 بەفرانبار 2716

خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ درێژه‌ی هاوخه‌می و هاوسۆزیییان له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا و رق ونفره‌ت ده‌ربڕین له‌ کرده‌وه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی چه‌ند شه‌و له‌مه‌پێش که‌ بوو به‌ هۆی شه‌هید و برینداربوونی پۆلێک له‌ کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب، له‌ یه‌که‌م چرکه‌ساتی ئه‌و کاره‌ساتە به‌ هه‌ڵویست گرتن و چالاکیی کردنیان پاڵپشتی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ربڕی و له‌ گه‌ڵ شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات په‌یمانی هه‌تاهه‌تاییان به‌ست. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌  کۆمیسیۆنی ‌ ته‌شکیلاتی حیزب له‌ شه‌وانی رابردوودا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب، له‌ شاری مه‌ریوان به‌ هه‌ڵویست گرتن به‌رانبه‌ر به‌ کرده‌وه‌ تێرۆریستیەکەی شه‌وی یه‌ڵدا،  له‌ گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کانی شاری مه‌ریوان چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد. له‌و چالاکییه‌ ته‌بلیغییه‌‌دا له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی به‌هاران و نه‌وبه‌هاری شاری مه‌ریوان لایه‌نگرانی  و دۆستانی حیزب به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیی‌دار، وێڕای مه‌حکووم کردنی تێرۆری رۆڵه‌کانی دێموکرات له‌گه‌ڵ رێبازو ئامانجه‌کانی حیزب په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاری دیوانده‌ره‌ به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردن له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان و مه‌حکووم کردنی کرده‌وه‌ی  ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی حدک، له‌ چه‌ندین گه‌ره‌ک  و شه‌قامه‌کانی شار چالاکی تەبلیغی کرا. فه‌رمانداری، به‌رده‌کی مزگه‌وتی جامیعه‌، بانکی میللی ، پایگای به‌سیج، کۆڵانی کاجی چوارم، و ده‌بستانی شاهید، و شه‌قامی 16میتری و چه‌ندین شوێنی دیکه‌ی ئه‌و شاره‌ شوێنی چالاکیی ته‌بلیغیی لایەنگرانی دیموکرات بوو و خه‌ڵکی به‌ په‌رووشی ئه‌و شاره‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماله‌و که‌سوکاری تازه‌ترین شه‌هیدانی حیزب، هاوخه‌مییان نواند. به‌ پێی هه‌واڵی دیکه‌ش  که‌  له‌ شاره‌کانی بۆکان  و ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت و شاری ڕه‌به‌ت به‌ کوردستان وکورد گه‌یشتوو خه‌ڵکی خه‌مخۆر ودێموکرات‌دۆستی بۆکان ، هاوشان له‌ گه‌ڵ لایه‌نگرانی به‌ ئه‌مه‌کی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری ڕه‌به‌ت  به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی  پێوه‌ندی‌دار له‌هه‌مبه‌ر کاره‌ساتی شه‌وی یه‌ڵدا  هه‌ڵویستان گرت و هاوخه‌مییان  ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا  شه‌پۆلێک هاوخه‌می  له‌ نێو خۆ وڵات وه‌ڕێکه‌وت و له‌ درێژه‌ هاوخه‌میی و مه‌حکوم کردنی ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ زیندانی سیاسی کورد محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له‌ زیندانی ره‌جائی شار به‌ ده‌رکردنی په‌یامێک له‌و باره‌وه‌ وێڕای مه‌حکووم کردنی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی به‌رده‌م بنکه‌ی حدک ، له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و که‌رسوکاری شه‌هیدان هاوخه‌میی ده‌ربڕی. 15585020_1543966378952945_5058887895552315858_o 15590285_1545146338834949_607582297918367994_n 15590475_1545146108834972_2867148160563958377_n 15590680_1545146168834966_2858866998400705223_o 15621626_1545163938833189_8620355200010894993_n 15621660_1545164052166511_1715165948224301325_n 15665474_1545145765501673_5395606558155829564_n 15665739_1545145768835006_1148836717112257389_n 15672674_1545164312166485_6150619169217026032_n 15672857_1543966898952893_5992189900271741368_n 15676563_1544017645614485_6303279563800413844_o 15697238_1545164342166482_2048934109168516208_n 15697382_1543966275619622_7561938157064718179_n 15697918_1545145815501668_421174817614421272_n-1 15697918_1545145815501668_421174817614421272_n dawlat-awa dwlat-awa2