کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی دەستەی بەڕێوەبەریی بزاڤی ئاشتی (بان) لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حدک

17:59 - 8 بەفرانبار 2716

رۆژی ٧ی بەفرانبار،  دەستەی دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری بزاڤی ئاشتی "بان" بە سەرپەرەستی بەڕێز حاکم رزگار، بە مەبەستی پاڵپشتیی کردن و هاودەردی لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان  و ئیدانە کردنی کردەوەی قیزەونی تێرۆر و دەستوپێوەندییەکانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی کە دیسانەکە بوو بە هۆی شەهید و برینداربوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزب، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتیان کردو، لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستی  هاورێ مستەفا مەولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حدک پێشوازییان لێکرا. لەو دانیشتنەدا هەردوو لایەن وێڕای مەحکومکردنی کردەوەی تێرۆریستیی، بەڵێنی هاوکاری و هاوئاهەنگیان دا کە رێگە نەدرێ سەرلەنوێ دژبەرانی گەلی کورد سەقامگیریی هەرێمی کوردستان  تێکبدەن و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان شەهید بکرێن.