کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێپیوان و گردبوونه‌وه‌ی کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران ‌له‌ وڵاتی ئۆتریش

16:41 - 10 بەفرانبار 2716

رێپێوانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە ڤییەن،ی پایتەختی ئۆتریش بۆ ڕیسوا کردنی کردەوە تێرۆریستییەکەی شەوی یەلدا. لەسەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتە ئۆتریش, رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩/١٢/٢٠١٦ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ، بە بەشداری زۆربەی حیزب وڕیکخراوە سیاسییە کوردستانییەکانی و کوردانی نیشته‌جێ لەو وڵاتە، خۆپیشاندانێک بۆ ڕیزگرتن لەشەهیدانی شەوی یەڵدا و بۆ ریسوا کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک تاوانباری سەرەکیی ئەو کردەوە ترۆریستییە بەرێوەچوو. دەسپێکی بەرنامە بەسرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پیکرد، پاشان لەلایەن هاورێ عەلی مازووچی پەیامی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بە زمانی ئاڵمانی پێسکەش کرا. دوابەدوای ئەو پەیامی حیزب و ڕیکخراوە کوردییەکان بە زمانی کوردی لەلایه‌ن محەممەدی فەقی عەلی خوێندرایەوە. بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دیاری کرابوو بۆ وتە و پەیامی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان کە بریتی بوون لە: - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆتریش - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆتریش - پارتی ئازادی کوردستان لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانەدا دەیان دروشمی جۆراوجۆر و سروودی شۆرشگێری گوترانەوە. مەیدانی ئەم چالاکییە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی شەهیدانی شەوی یەڵدای خوێناوی دێمۆکرات ڕازابووەوە. نێوەرۆکی هەموو پەیام و بابەت و دروشمەکان، پشتیوانی لە تێکۆشەرانی دێمۆکرات، مەحکووم کردنی ئەم کردەوە ترۆریستیەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر وەها بانگەواز بۆیەکگرتن و هاوکاری زیاتری هێزە سیاسیەکانی کورد لەمەیدانی کردەوەدا بوو. ئەو حیزب و ڕێکخراوانە چالاکانە لەو خۆپیشاندانە دا بەشداربوون: -پارتی دێمۆکراتی کوردستان سوریە - پارتی ئازادیی کوردستان - پارتی یەکیەتیی دێمۆکراتی کورد لە سووریە - پارتی یەکیەتی کورد لە سووریە - حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران - حیزبی شیوعی کوردستان - ڕێکخراوی پاڕێزەرانی کورد لە ئۆتریش - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - یەکیەتی خوێندکاران و لاوانی کوردستان ڕؤژئاوا - یەکیەتی نیشتمانی کوردستان - ئەنجۆمەنی ئێزیدیان لەڤییەن - ئەنجۆمەنی بزووتنەوەی گۆران حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش