کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی کارەساتی شەوی یەڵدا، لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغیی کرا

18:53 - 13 بەفرانبار 2716

خەڵکی بەپەرۆش و خەمخۆری شاری مەهاباد لە درێژەی هاوخەمیی کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەڵدا، هەروەها مەحکوومکردنی رەشەکوژیی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە چەندین شوێنی ئەو شارە سەرلەنوێ چالاکیی تەبلیغییان کرد. دوستان و لایەنگرانی حیزب لە شاری مەهاباد لە کۆڵانی تەپکی کاودان، مەدرەسەی رۆستەم‌زادەی شایەگان و کۆڵانێکی باغی سەفا و، چەند شوێنی دیکەی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار دیسانەکە کردەوەی تیرۆریستییەکەی بەردەم قەڵای دێموکراتیان مەحکوومکرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک، وێڕای سپاس و پێزانین بۆ تێکۆشانی دۆستانی حیزب لە شاری مەهاباد، چالاکیی و تێکۆشانیان بەرزدەنرخێنێ و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.