کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی فینلاند کۆڕیادێک بۆ شەهیدانی یەڵدا بەڕێوەچوو

19:00 - 13 بەفرانبار 2716

رۆژی یەکشەممە، ١ی ژانویەی ٢٠١٧، بۆ ئیدانەکردنی تیرۆری دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رێزگرتن لە شەهیدانی دەستی ئەو تیرۆرە لە شەوی یەڵدا، لە وڵاتی فینلاند کۆڕێک بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە لە لایەن کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە، نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تورکۆ بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگیی بۆ رێز گرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، بە تایبەت شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دەستی پێکرد. لە سەرەتادا هاوڕێ کەریم رەسووڵی، بەرپرسی پێوەندی لە گەڵ لایەنە کوردستانیەکان لە کۆمیتەی فینلاند بە وەبیرهێنانەوەی وتەکانی دوکتور قاسملووی نەمر لە مەڕ درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی شەهیدەکانمان، بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد. پاشان وتاری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن وەستا رەحمان، بەرپرسی کۆمیتەی فینلاند خوێندرایەوە. لە درێژەی کۆڕەکەشدا ئەو لایەنانەی خوارەوە بە وتار، پەیام یان برووسکەی ماتەمینی، وێڕای مەحکووم کردنی تیرۆری دەوڵەتیی شەوی یەڵدا، هاوخەمیی خۆیان لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدەکان دووپات کردەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دانانی چەپکە گوڵی ماتەمینی‌ وتاری پارتی دێموکراتی کوردستان لە لایەن مامۆستا حەکیم وتاری کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن جەعفەر مستەفا سوڵتانی پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئێران پەیامی هاوخەمیی بزووتنەوەی یارسان وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لایەن ئەنوەر پێنجوێنی پەیامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە لایەن هیوا شوانی بروسکەی هاوخەمیی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامی هاوخەمیی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان لە لایەن شێرزاد ئیبراهیمی وتاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورستانییەکان لە فینلاند لە لایەن کەریم فەرخەپوور پەیامی یەکێتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سولەیمان ئیبراهیمی ئەم ئەدیب و خاوەن ڕایانەش بە پێشکەش کردنی بابەت، وتار، پەخشان و شێعر بەشداری کۆڕەکە بوون: فازڵ سوڵتان‌پەنا بە شێعری "دیمەنی تابڵۆیەک" ژیاننامەی شەهید عەلی قۆیتاسی لە لایەن سەیدخدر میرسەیدی ژیاننامەی شەهید وەهاب میرخزری لە لایەن مام کوردنەژاد ئیبراهیمی رەئوف گوڵبەدەن بە شێعری "شێعرێ بێ‌باوک" کە بۆ شەکیلا کچی شەهید عەلی قۆیتاسی نووسرابوو ژیاننامەی شەهیدان ئەرسەلان عەباس‌نیا، سالار باقری و ناسر کەریمی و عدنان عەبدوڵا ، سەنگەر ستار لە لایەن کەریم رەسووڵی نزار کوێستانی بە پەخشانە شێعرێک عەبدوڵڵا حاجی بە پێشکەش کردنی چەند کۆپلە شێعر کۆتایی کۆریادی شەهیدانی شەوی یەڵدا تەرخان کرابوو بۆ وتارێک لە ژێر ناوی "دەوڵەت سەرچاوە و ماکەی تیرۆرە" کە لە لایەن عەزیز شێخانی پێشکەش کرا