کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لایەنگرانی حیزب لە شاری شنۆ چالاکیی تەبلیغییان کرد

18:54 - 15 بەفرانبار 2716

لە درێژەی هاوخەمیی لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و شەرمەزار کردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم قەڵای دێموکرات، ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و، یاد و ناوی شەهیدانی سوورخەڵاتی یەڵدای خوێناوییان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی حیزب پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی کە لە شاری شنۆ چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراون بریتین لە؛ سید ئاوێ ، مەردەسەی تەربیەت، کۆڵانی دوخانیات، کۆڵانی زانکۆی ئازاد، لە گەڵ چەند شوێنێکی دیکەی ئەو شارە کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەسخۆشی کردن لە سەرجەم تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەر لە شاری شنۆ زەحمەت و چالاکییان بەرز دەنرخێنێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەئاوات دەخوازێ.