کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لایه‌نگرانی حدک، له‌ ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت چالاکیی ته‌بلیغییان نواند

19:28 - 19 بەفرانبار 2716

لایه‌نگران و دۆستانی به‌ئه‌مه‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری ڕه‌به‌ت سه‌ر بە ناوچەی سه‌رده‌شت به‌ بۆنه‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا، چالاکیی ته‌بلیغییان ئەنجام دا. ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری ‌ ره‌به‌ت،  به‌ یاد کردن و رێزگرتن له‌ شه‌هیدان و قوربانیانی شه‌وی یه‌ڵدا،  له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی ئه‌و شاره‌‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و وێنه‌ی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی یه‌ڵدای خوێناویی، هاوکات له‌ گه‌ڵ مه‌حکوومکردنی  کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی به‌رده‌م قه‌ڵای دێموکرات، خۆیان به‌ درێژه‌ده‌ری رێبازی پێشمه‌رگانه‌و وه‌فادار به‌ خوێنی شه‌هیدان زانی. یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حدک، وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م دۆستان و هۆگرانی حیزب له‌ ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت و به‌تایبه‌تی لاوانی به‌هه‌ست و هه‌ڵویست، تێکۆشیانیان به‌رز ده‌نرخێنێ و سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.