کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز ڕاگرتنی یادی لە دایکبوونی دکتور سادق شەرەفکەندی، لەلایەن یەکیەتیی لاوانەوە

15:52 - 22 بەفرانبار 2716

بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری هەڵکەوتووی کورد دکتوور سادق شەرەفکەندی، ئەندامانی یەکیەتیی لاوان پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە. پاشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەمە ١٠/١/٢٠١٧ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان یادی لەدایکبونی دکتوور شەرەفکەندی بە چوونە سەر مەزاری شەهیدان و بە پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهیدانی کوردستان بەرزراگرت. لەم رێورەسمەدا کە بە ساتێک بەبێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان پەیامێکی پێشکەش کرد و لە پەیامەکەیدا وتی:" ئێمە لێرە کۆبوینەتەوە تا رێز لە یاد و ناوی شەهیدان بە تایبەت شەهیدانی شەوی یەلدا بگرین و بڵێین کە دوژمنانی کورد ویستیان بە تێرۆر بمان ترسێنن و جێژنی لەدایکبونی دکتوور قاسملوومان بکەنە رۆژی شەهیدان، بەڵام ئەوان نەیانزانی کە رێگا و رێبازی ئەم شەهیدانە دریژەی دەبێت و ئێمەی لاوان جارێکی تر لە رۆژی لەدایکبونی دکتوور شەرفکەندیدا جارێکی تر لەدایک دەبینەوە و بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان" سکرتێری یەکیەتیی لاوان لە ئیدامەی پەیامەکەیدا هەروەها وتی: "ئامانجی شەهیدانمان و هەروەها ئامانجی خەباتی پێشمەرگانەی ئێمە خەبات بۆ ئازادی میلەتێکە و بۆ دامەزرانی حکومەتی کوردیە کە تێیدا دام و دەزگا حکومیەکان کورد بەڕێوەی ببات و دێموکراسی نەهادینە بێت و مافی ژنان زەوت نەکرێت و لاوان لەسای حکومەتی کوردی دەرفەتی شەغڵی باشیان بۆ بڕەخسێ و چیدی لە سەر سنوورەکان نەکوژرێن" پێشەوا عەلی پوور هەروەها لەپەیامەکەیدا رووبە لاوانی رۆژهەڵات وتی: "خوێنی شەهیدان بەتایبەت شەهیدانی شەوی یەلدا قەرز بێت لەسەر خائینان و نیشتمانفرۆشان و درەنگ و زوو ئەم قەرزە دەستینینەوە و لاوانی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتیش پێویستە پێشمەرگە ئاسا لە دژی سیستمی سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و بە هاتنیان بۆ ناو ریزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، سەفی خەبات و تێکۆشانمان رازاوەتر بکەن. هەروەها ئەرکی تێکۆشەرانی مەدەنییە کە لەم قۆناغەدا بە بەرەنگاری ملیۆنی و مەدەنی پەیامی مافخوازانەیان بێننە گۆڕی و رووبەرووی کۆماری ئیسلامی ببنەوە. شایانی باسە ئەم رێورەسمە بە هەڵکردنی مۆم و دانانی شاخە گوڵی رێز و وەفاداری لەسەر گۆڕی شەهیدانی نوێی کوردستان کۆتایی پێ هات سەر گۆڕی شەهیدان"یان پێشکەش کرد و هەروەها شاعیری لا،م رازاو هەمزەپوور بەم بۆنەیەوە شێعرێکی پێشکەش کرد. شایانی باسە ئەم رێورەسمە بە هەڵکردنی مۆم و دانانی دەیان شاخە گوڵی رێز و وەفاداری لەلایەن ئەندامانی یەکیەتیی لاوان بۆسەر گۆڕی شەهیدانی نوێی کوردستان کۆتایی پێ‌هات