کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هەیئەتێکی کۆمیتەی “حدک” لەگەڵ دوو ئێنیستییۆی بە ناوبانگی ئاڵمان

19:22 - 27 بەفرانبار 2716

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٣/٠١/٢٠١٧ هەیئەتێکی کومیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دوو ئەنیستیتۆی بەناوبانگی ئاڵمانی لە شاری بێرلین پێک هێنا. وەفدێکی کۆمیتەی حدک لە ئاڵمان، کە پێک‌هاتبوون لە بەرێزان سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتە و سامان ئیقباڵ‌نژاد کادری بەشی پێوەندیەکان، لە بنکەی نوێنەرایەتی ئەنیستیتۆی "هاین ریش بوڵ" سەربە حیزبی سەوزی ئاڵمان لە شاری بێرلین لەگەڵ بەرێز "باوێک باومان" Bauke Baumann بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە . لەو چاوپێکەتنەدا سەرەتا هەیئەتی حیزب باسێکی لە مێژووی حیزب و هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئەو حیزبە بۆ دێموکراسی لە ئێران و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. لە تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا هەیئەتی حدک باسی لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی ئێران کرد، وەک وەزعیەتی خراپی ئابووری و ئایینی و کێشە کۆمەڵایەتیەکان کە رۆژ بەرۆژ قوڵتر دەبنەوە و پەرەدەستێنن. هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئیعدام و ئەشکەنجەی لاوان و تیرۆری خەباتکارانی ئازادیخواز لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە باسی لەسەر کرا. بەرێز باومان Bauman سەرەتا خۆشحاڵی خۆی لەو چاوپێکەوتنەدا دەڕبڕی و بەکورتی باسی ئامانجەکان و چۆنیەتی خەبات و تێکۆشانی ئەنیستیتۆی هاین ریش بۆل Heirich Böll Stifftung کرد . ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا کوتی کە ئەوان دەفتەری نوێنەرایەتیان لە ئێران نییە . بەداخەوە بەدوای ئەوەی دا کە چەند ساڵ لەمەوبەر کۆنفرانسێکیان بۆ نزیک کردنەوەی ئۆپۆزیسیونی دەرەوە و نێوخۆی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان پێک هێنابوو ئەنیستیتۆکەی ئەوان لەلایەن ئێرانەوە بە لایەنگری لە ئوپوزیسیونی ئێرانی تاوانبار کرا، هەر بۆیە لەو کاتەوە ئێمە تەنیا دەرفەتمان هەیە کە لە ئاڵمان پشتیوانی لە پڕۆسەی دێموکراسی‌خوازیی بکەین. شایانی باسە کە ئەنیستیتۆی هاین ریش بوڵ بە کار و تێکۆشانی خۆی هەوڵ دەدا سیاسەت و ئامانجەکانی حیزبی سەوزەکان لە ئاڵمان و دونیا پەرە پێبدات. هەرهەمان رۆژ وەفدی حدک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەیئەتی ئەنیستیتۆی فریدریش نۆمان کە پێک هاتبوون لە بەرێزان خاتوو ماریا شەنادەMaria schneider بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی ئاسیا و خاتوو دیانا لونا  Diana luna بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا پێک هێنا. وەفدی حدک باسێکی لەسەر مێژووی حیزب و کار و چالاکیەکانی حیزب کرد . پاشان کەندوکۆسپەکانی پێکهێنانی سیستمی سیاسی ئێران کە تا ئێستاش لەسەر ئەساسی یەک نەتەوە و یەک زمان و یەک وڵات دەچێتە پێش، بێ گوێدان بەو راستییە کە ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە هاتنە بەر باس و لێدوانیان لەسەر کرا. هەروەها باس لەسەر ئەوەش کرا کە لە ماوەی دەستەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی‌دا تەواوی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و بەرێوەبەری لەژیر رکێفی دەوڵەتی حاکم بەسەر ئێران دایەو مافی کەمایەتییە نەتەوەییەکان وەک پێشوو پێشیل دەکرێ و هیچ گرینگیەکیان پێ نادرێ.