کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە سمینارێکی سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان لە ئوتریش

19:35 - 28 بەفرانبار 2716

ڕۆژی ٢٦بەفرانبار، هەیئەتێکی کۆمیتەی ئوتریشی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە سمینارێکی دکتور کاوە مەحموود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، کە لە شاری ڤییەنی پایتەختی ئوتریش پێکهات بوو بەشدارییان کرد. لەو سمینارەدا سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان بەگشتی، جێگە و پێگەی کورد لە ئاستی ناوچە و جیهان و هەروەها ئەو بارودۆخەی کە ئێستا هەرێمی باشووری کوردستانی تێکەوتووە پێشکەش کرد. دوای وتەکانی بەڕیز کاوە مەحموود، دەرگای پرسیار و وڵام بە ڕووی بەشداران دا کرایەوە، کە لەو بەشە دا، خاتوو بەهار حەمزەنژاد، بەرپرسی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئوتریش، چەند پرسیارێکی سەبارەت بە پەیوەندی حیزبی شیوعی لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان، پەیوەندی نێوان ئەو حیزبە و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بارودۆخ و چارەنووسی کچان و ژنانی ئیزەدی کە لە ژێر دەسەڵاتی تێرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووە و هەروەها جێگە و پێگە و ڕۆڵی ژنان لە حیزبی شیوعی کوردستان دا هێنایە بەرباس، کە پاشان لە لایەن کۆڕگیڕەوە وڵامدرانەوە.   http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/Otrish/yjk-parti-syoei2017-2.jpg