کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی کردنی کوردانی دانیشتووی تاران لە ٢ی رێبەندان

19:33 - 30 بەفرانبار 2716

کوردانی بە هەست وهەڵویستی کرماشانیی نیشتەجێ لە شاری تاران لە بەرە بەری ساڵۆەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چەندین شوێنی بەرچاو و دیاری شاری تاران چالاکیی تەبلیغییان نواند. ئەندامان و لایەنگرانی بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان دانیشتووی شاری تاران لە چالاکییەکی تەبلیغیی‌دا رۆژیادی دووی رێبەندان، رۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرزنرخاند و،بەو بۆنەوە لە چەندین گەڕەک و شەقامی شەهرەک قوودسی تاران بە بڵاکردنەوەی نووسراوەی پێوەندیدار و دروشمی شۆڕشگێرانە ، خۆیان بە درێژەدەری رێبازی پێشەوا قازی محەممەد و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان زانی. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێرای دەستخۆشی کردن لە  دۆستان و کوردانی خوێن‌گەرمی کرماشانی و نیشتەجێ لە تاران، چالاکیی و تێکۆشانیان بەرزدەنرخێنێ و سپاسیان دەکا.