کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕی پرسە ویادەوەری کاک فەتاحی کاویان و ئازاد هونەر پەژوو لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو

18:53 - 5 رێبەندان 2716

کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢/١ /٢٠١٧ و لە هەردووک شاری تۆرۆنتۆ و لەندەن _ ئۆنتاریۆ بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی ئەو مەڵبەندە کۆری پرسە و یادەوەری کاک فەتاحی کاویان ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزب و ئازادی هۆنەرپەژوو لاوی کوردپەروەر و تێکۆشەری دێمۆکڕات بەڕێوە چوو.لە تۆرۆنتۆ سەرەتای بەرنامە بە سرودی ئەی ڕەقیب ودوایەش دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان برایم جەهەناگیری بە نوێنەرایەتی ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سەر کەسایەتی کاک فەتاحی کاویان قسەی کرد و لەسەرەتا دا وێڕای یادکردنەوەی هەروو خەباتکاری رێگای ئازادی و دێمۆکڕات کاک فەتاحی کاویان و کاک ئازادی هونەرپەژوو گوتی : بە من سپێردراو ە کە لەسەر کەسایەتی کاک فەتحی کاویان ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزب قسە بکەم. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە چەند بڕگەیەکی بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حدک لە پێوەندی دەگەڵ مەرگی کاک فەتاحی کاویان لەچەند بەشێکی جیاواز دا باسی کەسایەتی کاک فەتاحی کاویانی کرد. پاشان دوکتور خالید ئاشتاب وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی کاک فەتاح کاویان و ئازاد هونەرپەژوو، لەسەر بەسەرهاتی ئازاد قسەی کرد. لە شاری لەندەنیش بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی لەندەن و دەوروبەر کۆڕی پرسە و یادەوەری کاک فەتاحی کاویان بەڕێوە چوو، لەو کۆڕەدا کاک عەبدوڵا سەیدە بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی لەسەر ژیان و خەباتی کاک فەتاح کاویان بۆ بەشداران خوێندەوە. شایانی ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە، حیزبی کۆمومیستی ئێران و ماڵی کورد ، ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو دێمۆکڕات و ‌هێز و لایەنەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش هەم لە تۆرۆنتۆ و هەمیش لە لەندەن بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون.   http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/canada-rojawa/yadi-fatah-kawyan.jpg