کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی وەڤدێکی کۆمیتەی حدک لە سوئید، لە پرسەی نەوشیروان مستەفادا

20:34 - 31 بانەمەڕ 2717

بە بۆنەی کۆچی‌دوایی سیاسەتوان، شوڕشگێر و بیرمەندی گەورەی کورد، رێکخەر و دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا ئەمین، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٠ مانگی پێنج، کۆڕێکی پرسە و ماتەمینی لە '' شیستا ترێف'' ی ستۆکهۆڵم پێکهات. وەفدێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداریی پرسەکە بوون و چەپکە گوڵی رێز و وەفایان بە نیشانەی رێزگرتن لە زەحمەتەکانی نەوشیروان مستەفا بۆ خەباتی نەتەوەکەمان و قەڵەمی بەبڕشتی بۆ نووسینەوەی مێژوو و لێکۆڵینەوەکانی لەبواری رۆژنامەوانی و مێژوو و مێژوویی سیاسی، کۆن و هاوچەرخی خۆی و نەتەوەکەی پیشکەشی بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە کرد. پێویست بەئاماژەیە کە پەیامی هاوخەمی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوئید پێشکەشی ڕێکخەرانی ئەو کۆڕە ماتەمینییە کرا. http://localhost/files/sarxoshi-kak-nawshirwan.jpg