کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی "حدک" لە پرسەی نەوشیروان مستەفا لە وڵاتی سویس

20:59 - 2 جۆزەردان 2717

رۆژی شەممە ۲٠ مای ۲٠۱۷ هەلسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتیمانی کۆڕێکی پرسە و ماتەمینیان لە وڵاتی سویس بە بۆنەی کۆچی‌دوایی کاک نەوشیروان مستەفا تێکۆشەری دیرێن و ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهێنا. لەوکۆڕە ماتەمینیەدا هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس و کۆمەڵێکی بەرچاو لە تەندامانی حیزب بە هاوڕێیەتی زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بەشدار بوون و پیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بە ڕێکخەرانی ئەو کۆڕە ماتەمینییە و هەڵسووراوی بزووتنەوەی گۆڕان گەیاند.