کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندی ح د ک له وڵاتی دانمارک لە کۆڕی پرسەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

06:54 - 8 جۆزەردان 2717

ٸەنجومه نی بزوتنه وه ی گۆڕان له وڵاتی دانمارک به بۆنه ی کۆچی دوایی به ڕێز نەوشیروان مسته فا ڕێکخه ری گشتی ٸه و بزوتنه وه کۆڕێکی پرسه و سه ره خۆشی له شاری کۆپنهاگ،ی پێته ختی وڵاتی دانمارک پێکهێنا. کۆڕه که کاتژمێر ۱ی دوای نیوه ڕۆی رۆژی شه ممه ڕێکه وتی ۲۷ مه ی ۲۰۱۷ ی زایینی به به شداری ژماره یه کی زۆر له کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک و نوێنەری حیزب و ڕێکخراو و لایه نه سیاسیه کانی چوارپارچه ی کوردستان له وڵاتی دانمارک ده ستی پێکرد. شاندێکی کۆمیته ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له وڵاتی دانمارک به هاورێیەتی خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیته به شداری رێو ڕه سمی کۆڕه که بوون و په یامی پرسه و سەرەخۆشی کۆمیتەی حیزبیان پێشکەشی بەڕێوەبەرانی کۆڕەکه کرد . شایانی باسه بەشداری شاندی کومیتەی حیزب زۆر بە گەرمی لە لایەن هەڤاڵانی بزووتنەوەی گوڕانەوە پێشوازی لێ کرا.