کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی کادرەکانی یەکیەتیی لاوان بەڕێوەچوو

17:05 - 8 جۆزەردان 2717

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ٢٧/٠٥/٢٠١٧ کۆنفڕانسی کادرەکانی دەوری بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕات بەناوی کۆنفڕانسی "شەهید ناسر کەریمی" بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، لەو کۆنفڕانسەدا سەرەتا پێشەوا عەلیپوور باسیکی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و پێویستی هوشیاری لاوان لەو قۆناغەدا کرد. پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان ئاوڕی لە تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان لە سێ ساڵی رابردوودا دایەوە و دەستخۆشی لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان کرد کە لەم ماەیەدا یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتیان بە تیکۆشانی بێ وچان کردە سەرتۆپی رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. پێشەوا عەلیپوور هەروەها ئاوڕی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئێران دایەوە و بە ئاماژە بە دابەشبوونی کورد بەسەر دوو بەرەی بایکۆت و بەشداری دا، گەرنگی هوشێاری لاوانی رۆژهەڵاتی لەو قۆناغەدا باسکرد و هیوای خواست لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە تێکۆشان نەوێستن و بەردەوام بن لە جوڵە و تێکۆشانی مەدەنی و هێنانە گۆڕی ویست و داخوازیەکانیان لە دەرفەتە جۆراوجۆرەکاندا کە فەزای هەڵبژاردنیش دەکرێ یەکیک بێ لەو دەرفەتانەی کە لاوان دەتوانن بەکاری بینن بۆ دەربڕینی ویستەکانی خۆیان. لە کۆتاییدا لە کەشێکی ئازاد دا نوێنەرانی کادر بۆ کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوان هەڵبژێردران