کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی یەکیەتیی لاوان لە شاندێکی کۆردیناسیۆنی گەنجانی رۆژئاوا

20:42 - 9 جۆزەردان 2717

سەرلەبەیانی دووشەمە ٢٩/٥/٢٠١٧ شاندێکی کۆردیناسیۆنی گەنجانی رۆژئاوا بەسەرپەرەستی عەبدولغەنی عومەر بەردەڤکی کۆردیناسیۆن سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و ولەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان پێشوازیان لێ کرا. سەرەتای دیدارەکە پێشەوا عەلی پوور وێڕای بەخێرهاتن کردنی شاندی میوان باسی لە مێژووی پێوەندی نیوان لاوانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا کرد و هەروەها جەختی لەسەر بڕیاراتی کۆنفڕانسی سێهەمی لاوانی چاورپارچە کردەوە کە دەبێت وەک بەرچاوروونی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی چوارەمی لاوانی چوارپارجە لەبەرچاوبگیڕێن و هەموولایەک بەیەکەوە بگەنە پلاتفۆڕمیکی هاوبەش لەپێناو لاوانی کوردستاندا . پاشان بەڕێز عەبدولغەنی عومەر بە ئاوڕدانەوە لە تێکۆشانی خۆیان باسی لە بەستنی کۆنفڕانسی گەنجانی رۆژئاوا کرد و داوای پشتیوانی لە رێکخراوە کوردیەکان کرد . هەروەها وێڕای بەرزنرخاندنی حزووری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چیاکانی کوردستان، سەبارەت بە شۆڕشی رۆژئاوا و خەبات و تێکۆشانی کورد لەو پارچەیە دوا، پاشان لە ئیدامەی باس و خواسەکاندا پێشەوا عەلی پوور وێڕای دەربڕینی پشتیوانی یەکیەتیی لاوان لە خەبات و تێکۆشانی کورد لە رۆژئاوا، دەوری پێشمەرگە و شەرڤانانی لە پارێزگاری کردن لە خاک و خەڵکی کوردستان بەرز نرخاند و بەڵێنی دا کە لەکۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکاندا وێڕای لاوانی رۆژئاوا شاندی دیپلۆماسی هاوبەش بۆ بە رۆژەڤکردنی پرسەکانی نەتەوەی کورد دروست بکەن و پەیامی خەبات و تێکۆشانی کوردان بەیەکەوە بگەیەننە کۆڕ و کۆمەڵە جیهانییەکان. لەکۆتاییدا شاندی کۆردیناسیۆنی گەنجانی رۆژئاوا تەندیسی کۆنفڕانسی خۆیان پێشکەش بە سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان کرد و هەروەها پەیام و راسپاردەکانی کۆنفڕانسی خۆیان گەیاندە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان.