کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوه‌ڕه‌سمی په‌رده‌ لادان له‌ کتێبێک سه‌باره‌ت به‌ کوردستان به‌ زمانی فه‌رانسه‌وی، له‌ پاریس

07:01 - 12 جۆزەردان 2717

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ۱ی ژوئیە لە دەفتەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس رێورەسمێک بە بۆنەێ چاپ و دەرچوونی کتێبێک بە زمانی فەرانسه‌ویی له‌سەر کوردستان لە لایەن خاتوو سۆفیی مووسیی کە دوستی دێرینی کوردە نووسرابوو ،بەرێوەچوو . بە دوا ناساندنی ئەو خانمە لە لایەن بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان لە پاریس، باسێکی کورت لە سەر کتێبەکە کرا و ، چەندپرسیارێکیش لە لایەن بەشداران لە نووسەری کتێبه‌که‌ کرا، کە بە کورتی وەڵامدرانەوە . شایانی باس کە جگە لە ئەو خانمە نووسەرە دوو کەسایەتی دیکە فەرانسه‌ویی بە ناوەکانی د. فردریک تیسو و شاڵریار کە دوستی لە مێژینە کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانن بەشدار بوون کە لە سەر مەسەلەی ‌پرسی کورد و کتێبەکە قسەیان کرد. پێویستە بگوترێ کە هەئیەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرێزان کاک جەڵیل گادانی کەسایەتی ناوداری حیزب وکوردستان وئارەش زەمانی وەک بەرپرسی کومیتە حیزب لە فەرانسە بەشداری ئەو رێورەسمەیان کرد و کاک جەڵیل لە چەند رەستەیه‌کی کورت‌دا،  سپاسێ هەر سێ ئەو بەرێزانەێ کرد کە بەشێک له‌ ژیان و کاری خۆیان بە نووسینیی کتێب لە سەر مەسەلە کورد تەرخان کرد بوو  کرد و، ئه‌ڕێوڕه‌سمه‌  دوای نزیک بە دوو کاتژمێر کوتایی پێهات.