کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٢ی جۆزەردان لە کرماشان

20:47 - 13 جۆزەردان 2717

لاوانی بە هەست و هەڵوێستی کرماشانی لە ساڵیادی ئیعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی بە چالاکیی تەبلیغیی خۆیان یاد وناوی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، بەتایبەتی شەهیدانی ١٢ی جۆزەردانیان بەرز ڕاگرت و ، هەروەها ڕێز لە  یادی فەرماندەی تۆڵە ئەستێن شەهید شاپوور فیرۆزی کە لە وڵامی ئەو کۆمەڵکوژییە‌دا ٥٩ عەمەلیاتی بە دژی داگیرکەرانی کوردستان بەریوەبرد گیرا. لاوانی شاری کرماشان شەوی پێنج‌شەممە لە سەر جومعە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردان  بە نووسینی دروشم و نووسراوەی پێوەندی‌دار لە گەڵ گیانبازی و فیداکاریی تێکۆشەرانی ڕێگەی سەرکەوتن و سەرخەستنی نیشتمان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. جێی وەبیرهێنانەوەیە کۆماری ئیسلامی بۆ چاوترساندن و هەروەها تۆڵەی شکستەکانی لە شەڕی نابەرانبەری بە دژی خەڵکی کوردستان لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شارەکانی کوردستان دەستی دایە کۆمەڵکوژیی و، لە کردەوەیەکی دزێو و مرۆڤ‌کوژانەدا ٥٩ لاوی شاری مەهابادی ئیعدام و بێ سەر وشوێن کرد. یادو ناوی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و بەتایبەتی شەهیدانی سەرفەرازی ١٢ی جۆزەردان بەرز و پیرۆز بێ.