کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حدک لە ٤مین کۆنفرانسی ئەنجومونەی نیشتمانیی کورد لە نوروێژ

21:37 - 22 جۆزەردان 2717

کۆنفرانسی چوارەمی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە نۆروێژ بە بەشداریی زۆربەی لایەنە سیاسیییەکانی کورد لە نۆروێژ بەڕێوە چوو. کاتژمێر یەکی پاشنێوەڕۆی شەممە ڕێکەوتی ١١-٦-٢٠١٧ی زایینی هەیئەتێکی کومیتەی بەڕێوبەری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بە سەرپەرەستی سۆران شێرزاد ئەندامی کومیتەی گشتی‌و بە هاوڕێیەتی بەڕێزان حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حدک‌و کاک ئەحمەد نەقشی‌و کاک ئازاد خزرنیا لە کومیتە ناوچەی ئۆسڵۆو ئاکرسهوس بەشداریی چوارەمین کۆنفرانسی کومیتەی نۆروێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد-یان کرد. هەیئەتی حیزبمان بە گەرمی لەلایەن هەڤاڵانی ئەنجومەنەوە پێشوازیان لێکرا و دوا بە دوای پەیامی بەرێز مستەفا جومعە، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، سۆران شێرزاد بە نوێنەرایەتی هەیئەتی کومیتەی حیزب پەیامێکی کورتی لە سەر بارودۆخی کورد لە رۆژئاواو رۆژهەڵاتی کوردستانی پێشکەش کرد. لەو پەیامە دا باس لە سیاسەتی حیزب بەرامبەر بە رۆژئاوای کوردستان کرابوو و هاتبوو: حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پشتیوانی لە دەسکەوتەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، خوازیاری تەبایی‌و یەکریزی نێوان هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانە لەو بەشە دا و هەوڵ بدڕی کە بە تەبایی و ئەو دەستکەوتانەی بە دەست هاتوون بپارێزێرێن. بەڕێز شێرزاد هەروەها باسی دووا قۆناغی چارەنووسساز دوای رزگاری موسڵ‌و رەقەی کرد کە بە ئەگەری زۆر دوای شکستی داعش، رێککەوتنێکی سیاسیی لە نێوان لایەنە ناکۆک‌و دژبەرەکان بێتە ئاراوە و پاراستنی دەسکەوتەکان لە یەکیەتییەکی پتەوی نێوان هێزەکانی ئەو بەشە لە نێشتمانە، کە مسۆگەری دەکات. هەروەها کاک ئەحمەد نەقشی تێکۆشەری دێرینی حیزب چەند سەرنج‌‌و تێ‌بینییەکی لە سەر ئەو کۆنفرانسە هێنایە بەرباس. مامۆستا مەحموود برۆ بەرپرسی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە سپاسی بەشداریی کومیتەی حیزب لە نۆروێژی کرد کە لەو ئاست‌و رێژەیەدا بەشداری ئەو کۆنفڕانسەیان کردووە. http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/norwej/hdk-enks-2.jpg