کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گڵکۆی خاوه‌نی سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ڕه‌قیب" نۆژه‌ن کرایه‌وه‌

14:56 - 25 جۆزەردان 2717

نۆژەن کردنەوەی گۆڕی دڵدار و یاد کردنەوەی سروودی ئەی رەقیب لە کۆیە رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە رێورەسمێکی بە شکۆدا گۆڕی دڵداری شاعیری نەتەوەیی و خاوەنی سروودی ئەی رەقیب لە لایەن رێکخراوی کەکۆن و دڵسۆزان وئەدیب پەروەرانی شاری کۆیەوە نۆژەن  کرایەوە و ، پەردە لە سەر کۆمەلێک لە شێعرەکانی کە لە سەر بەردی مەڕمەڕ و وەک دیوارێکی بە هەیبەت لە دەوری مەزاری ئەو شاعێره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ کێشراوە و گووزارشت لە گەورەیی و مەزنی قەڵەمی دڵداریان دەکرد . سەرەتای رێوڕەسمەکە کە بە کردنەوەی دەرگای مەزارگەکە بوو، لە لایەن کاک جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرایەوە. پاشان ماڕشی ئەی رەقیب لێدراو هەمووان بە بێدەنگی راوەستان .بە دوای ئەودا بەرێس مامۆستا سەرکەوت قایمقامی کۆیە چەند وەتەیەکی پێشکەش کرد .ئەوجار تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک جەلیل گادانی وتارێکی لە وەسفی دڵدار و شێعرە بەرزەکەی ئەی رەقیب کرد و وێڕای پێشکەش کردنی رێز و سپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەو هەوڵە بەرزەی ئەو دڵسۆزانە کە ئەو ئەرکە پیرۆزەیان وە ئەستۆ گرتووە و، گۆڕی دڵداریان نۆژەن کردۆتەوە ، باسێکی تێرو تەسەلی لە گەورەیی دڵدار کرد و بەرزیی شێعری ئەی رەقیبی بۆ سەردەمی کۆماری  کوردستان و هەڵکردنی ئالای پیرۆزی کوردستان گەڕاندەوە . لە بەشێکی دیکەی ئەو رێورەسمەدا   مامۆستا موومتاز حەیدەری نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد وتەیەکی پێشکەش کرد و داوای کرد کە لە هەر شارێکی کوردستان دەبێ پەیکەرێک بۆ دڵدار درووست بکرێ تا کە چووی بۆ هەر شارێکی کوردستان لە پێشدا سڵاو لە دڵداری سروودی نەتەوەیی بکەین . حاکم پێشڕەو سەید برام رێکخەرو پێکهێنەریی نۆژەن کردنەوەی مەزاری پیرۆزی دڵدار وتەیەکی پێشکەش بە بەشداران کرد و سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو کەسانە نارد کە لەو پڕۆژە گرینگەدا هاوکاریان بوون .| پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هاتوو لە بەریزان کاک جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرین. خاتوو سۆهەیلا قادری و کاک هاشم عەزیزی ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی لەلایەن حیزبەوە بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوون .