کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی هاوبەشی کۆمیتەی نۆڕوێژی حدک ، له‌ ڕێوڕه‌سمی رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە به‌شدارییان کرد

23:50 - 29 جۆزەردان 2717

هەیئەتێکی هاوبەشی کومیتەی نوڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەشداریی رێوڕەسمی ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان کرد. کومیتەی نۆڕوێژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، بە بەشداری ناهید بەهمەنی ئەندامی دەفتەری سیاسیی کومەڵە و نوێنەرانی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان و جەماوەرێکی بەرچاو رێوڕەسمێکیان لە شاری ئۆسڵۆ پێکهێنا، کە حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەو حیزب و رێکخراوانە بوون بانگهێشتی ئەم بۆنەیە کرابوون. هەیئەتی هاوبەشی حدک و یەکیه‌تیی ژنان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان شەهاب مەحموودی، هەمزە ئاگوشی و ملووک مرادی، پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان له‌ گه‌ڵ  چەپکە گوڵی رێزیان رادەستی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرد و لە نزیکەوە پیرۆزبایی ئەو رۆژەیان لە سەرجەم کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە و بەڕێز ناهید بەهمەنی ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵە کرد. http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/norwej/hdk-komala6-2017.jpg