کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ئەندام و لایانگرانی حدک لە خۆپیشاندانێک سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی کردن له‌ ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان ، لە شاری نۆرێنبێرگی ئاڵمان

00:02 - 30 جۆزەردان 2717

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ژونی ٢٠١٧ی زایینی، ڕێپێوانێکی هێمنانە لە شاری نۆرنبێرگ،ی وڵاتی ئاڵمان بۆ پشتگیری لە بڕیاری ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی بەڕیوە چوو. لەو ڕێپێوانەدا کە سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی ئەو شارە بەشدارییان تێدا کرد، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان،یش بە پیلی بانگەوازی کومیتەی ئامادە کاری خۆپیشاندانەکەوە چوون و هاوڕێ لەگەڵ دەیان کەس لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزب و بە تایبەت کۆمەڵێکی بەرچاو لە لاوانی حیزب بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی هاونیشتمانیانی  کورد، که‌ خوازیاری سەربەخۆیی و ئازادی باشووری کوردستانن. ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوەندی ئورووپا، بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقب دەستی پێکرد. دواتر لەلایان کۆمکارەوە پەیامێک پێشکەش کرا و ئینجا کوردستانیانی خاوەن هەست، بە شێوەیەکی زۆر شارستانی و هێمنانە بە ڕێپێوان بە شەقامەکانی شار دا،دروشمی به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییان سه‌ردا. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەندامان و لایانگر و بە تایبەت لاوانی دیموکرات، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڕمی حیزبی دیموکراتی کوردستان، تین و گوڕێکی زۆریان دابووە بە ڕێپێوانەکە.   http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/Alman/repywan-bo-sarbaxoyi2017-2.jpg