کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌شداریی ئه‌ندامانی حدک، له‌ خۆپیشاندانێكی ڕێكخراوی لێبوردنی گشتیی(ئه‌منستی ئه‌نتێر‌ ناسیوناڵ) له‌ وڵاتی سویس

00:12 - 30 جۆزەردان 2717

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی ژوئه‌نی ٢٠١٧ی زاینی له‌ شاری سنتگاڵنی سویس له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌ر ناسیوناڵ خۆپیشاندانێك به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا ڕێكخرا. له‌وخۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامانی حیزب له‌ ناوچه‌ی ناتگاڵین به‌ چه‌ندین درووشم و وێنه‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌، به‌شدارییان كرد، كه‌ به‌رچاوترینیان نیشاندانی ته‌رمی كۆڵبه‌ری جوانه‌مه‌رگ سیروان عه‌زیزی  بوو كه‌ به‌ده‌ستی چه‌کدارانی کۆماری ئێسلامی ‌ شه‌هید  کرا. هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن هاوڕێیان خوسره‌و خزری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی سانتگالین و كه‌یوان یوسفی، به ‌وردی باسی جنایه‌ته‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران كرا و ڕاپۆرتێک له‌و پەیوەندییەدا‌ پێشكەش به‌ به‌رپرسانی ڕێكخراوی ناوبراو كرا.   http://localhost/files/19369908_10213229725197093_2010633703_n.jpg