کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رێوڕەسمێک بۆ یادەوەری شەهید خالید لە شاری کۆیە

19:43 - 1 پووشپەڕ 2717

پاشنیوەڕۆی رۆژی  ٣١ی جۆزەردانی ٩٦ی هەتاوی  لە لایەن مەڵبەندی ڕێکخستنی ١٤ی کۆیە رێوڕەسـمێک بۆ یاد ویادەوەری شەهید خالید بەڕیوەچوو. لەسەر بانگهێشتی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە هەیئەتێکی رێبەری حیزب لە گەڵ چەند کەس لە ئەندامانی  یەکیەتیی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستان لەو رێورەسمەدا بەشدارییان کرد. لە دەسپێکی مەراسیمەکە‌دا، کتێبخانەیەک لە ژیر ناوی شەهید خالید کرایەوەو پاشان چەندین وتار و بابەت لە وەسفی کەسایەتی و ژیانی ئەو شەهیدە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.