کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌رێوەچوونی ئاکسیۆنێک دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵای لوبنان لە بێرلینی پایتەخی ئاڵمان

00:03 - 5 پووشپەڕ 2717

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی جونی ٢٠١٧ی زایینی، چەندین ڕێکخراوی ئاڵمانی، ئیسڕائیلی و کوردستان، بە مەبەستی شەرمەزار و سەرکۆنە کردنی سیاسەتی تێرۆریستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەست و پێوەنندەکانی بە تایبەت ڕێکخراوی تێرۆریستی حیزبوڵای لوبنان، ئاکسیۆنێکیان لە بێرلین،ی پایتەختی وڵاتی ئاڵمان ڕێکخست. لەو ئاکسیۆنەدا جگە لە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چەندین وتار و بابەت، سەبارەت بە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلام و دەور و ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەو ڕیژیمە و دەستیوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و یارمەتی ڕێکخراوی تێرۆریستییە جیهانییەکان پێکەش کرا. هاوکات لە بەشێکی ئەو وتارانە دا باس لە پرسی ڕەوای کورد و مافی ئەو گەلە بۆ دیاری کردنی چارەی خۆی کرا. جێگەی باسە کە دەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە لایەن ئامادە بووانەوە بە بەرزی دەشەکایەوە.