کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری کومێتەی حدک لە کونگرەی نائاسایی حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

06:42 - 6 پووشپەڕ 2717

حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان رۆژی شەممە رێکەوتی ۲٥/٦/۲۰۱۷بۆ بریاردان لەسەرپروگرامی ئەو حیزبە بۆ هەڵبژاندنەکانی داهاتووی پارڵمانی ئەو وڵاتە لە سالی ۲۰۱۷، کۆنگرەیەکی نائاسایی پێکهینا. حیزبی سوسیال دێموکرات وەک حیزبیکی سەرەکی لە ئاڵمان هەول دەدا لەو هەڵبژاردەندا وەک بەهێزترین حیزب دەرکەوی و بەڕیوەبەری داهاتووی ئە وڵاتە بەدەستەوە گرێ. کاندیدی حیزبی سوسیاڵ دێموکرات لەم هەڵبژاردەنە دا بە درووشـمی عەدالەتی کۆمەلایەتی وئاشتی کۆمەڵایەتی وپێک هینانی دەرفەتی بەرامبەر بۆ هەمووان لە مەیدانی پەروەڕدە وبەرپەرج دانەوەی راست رەوەکان لە ئاڵمان و ئوروپا، سیاستی دیاڵووگ بە جیگای هەرەشەی نیزامی لە دونیا بەرزکردووتەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە بەرپرسی کومێتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، هاوڕێ سولتان گۆڵاوی کە بەشداری ئەو کۆنگرەبوو لەو دەرفەتی کەلک وەرگرت ولەگەڵ بەشیک لە بەرپرسانی حیزبی سوسیال دێموکرات ئالوگۆربیروڕای کرد وهەوڵی دا بۆ بە هیزکردنی پێوەندی دووحیزبی دوست.