کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک و پارتی کرێکارانی نۆروێژ

03:58 - 7 پووشپەڕ 2717

رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٢٢ی یونی ٢٠١٧ی زایینی، هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییە نۆروێژییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بە سەر پەرەستی ناسر قادرپور بەرپرسی ئەو بەشە و هاورێیەتی محبوبە رەحیمی  و ئیدریس ئاب، لەگەڵ هەیئەتیکی پارتی کرێکارانی نۆروێژی کۆبونەوە و لە لایەن بەرێز ئانیکەن هۆیتفەلت وزیری حکومەتی پێشو، بەرێز هەنیکەن و مانی حوسێنی بەپرسی یەکێتی لاوانی پارتی کرێکاران کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیە دا کۆمەڵێ باسی رۆژیان هێنایە بەر باس، وەک باسی رەوشی کورد بەگشتی و رۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتی، هەریمی کوردستان و بڕیاری ریفراندۆم لەو بەشەی کوردستان، پرسی کورد لەرۆژئاوا و هەروەها زەوبر و زەنگ و گوشارەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە باکور. بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەو چاوپێکەوتنە تەرخان کرا بۆ سیاسەتی کوشتن و گرتن و ئەشکەنجەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وپێشێل کردنی بەردەوامی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران و کوردستان. بەرێز هەنیکەن  هۆتفۆلدت و مانی حوسێنی خۆشحاڵی خۆیان دەربرێ بۆ ئەو دیدارە و داوایان لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتی نۆروێژ دا کە بڕیارە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ لەو وڵاتە بەڕێوە بچی، پشتگیری لەو دوو بەربژێرەی پارتی کڕیکاران بکەن. هەیئەتی خانەخوێ هیوایان خواست کە لە داهاتووش دا ئەو دیدارو چاوپێکەوتن و بیروراگۆرینەوانە زیاتر بەردەوام بێ