کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی ئاکسیۆنێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ۳۰ی،هەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت- ئاڵمان

17:48 - 8 پووشپەڕ 2717

رۆژی چوارشەممە ۲۸ی یوونی ۲۰۱۷ بەرانبەر بە ۷ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،کۆمکار، پاڕتی ئازادی کوردستان لە شاری نۆرنبێرگ ئاکسیۆنێک بە هێمای نەتەوایەتیەوە و بە وێنەی قوربانیانی کیمیا باران، بۆ بەرز ڕاگرتنی ۳۰ی،هەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت پێک هات. لەم ئاکسیۆنەدا ئەندامان و لایەنگرانی حدک ،ئەندامانی یەکیەتیی لاوانیش لە نۆرنبێرگ بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە نووسرابوو لەسەر کیمیابارانی شاری سەردەشت و پێشێلکارێکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە زیان وەبەرکەوتووان  سەردەشتی و کەمتەرخەمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بارەوە ،لە نێوان ئاڵمانیەکان دا بڵاو کراوەو، بە زمانی ئاڵمانیش بۆ ئاڵمانیەکان قسە کرا.