کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی شەهیدانی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ

05:47 - 12 پووشپەڕ 2717

رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٠ی پووشپەری ١٣٩٦ی هەتاوی رێورەسمێک بە بۆنەی شەهیدانی ٢ی پووشپەری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ پێکهات. پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی حیزب لە لایەن مەحبوب رەحیمی ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ  پێشکەش کرا، لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتبوو: رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی  1396ی هەتاوی، تیمێک لە کادر‌و پێشمەرگەکانتان لە قووڵایی کوردستانی رۆژهەڵات کەوتنە کەمینی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هاوڕێیانەتان لە گەڵ هێزی دوژمن، بە داخێکی گرانەوە ٣پێشمەرگە گیانیان لە دەست د‌او چوونە نێو کاروانی پڕ سەرەوەریی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی گەلی کوردئەو دڕندەییەش کە هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم ئەمساڵ‌و ساڵانی پێشوو لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ پێشمەرگەکان‌و خەڵکی پێشمەرگەپەروەردا نواندوویانە، نیشانەی ترس‌و وەحشەتیان لە ئامادە بوونی تێکۆشەران‌و خەباتکارانی ئەم گەلە لە نێو خەڵک‌و نیشتمانی خۆیان دایە. ئێمە شەهید بوونی پۆلێک لە هاوڕێیانتان بە خەسارێک نەک هەر بۆ ئێوە، بەڵکوو بۆ خۆمان‌و بزووتنەوەی نەتەوەیی‌و ئازادیخوازانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەزانین. بەم بۆنەیەوە بە گەرمی سەرەخۆشی لە ئێوە‌و هەموو تێکۆشەران، ئەندامان‌و لایەنگرانتان دەکەین‌و هاوخەمیی خۆمان‌و وەک کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بە بنەماڵەو کەسوکاری شەهیدەکان‌و خەڵکی دڵسۆز‌و پێشمەرگە پەروەری شاری سنە ڕادەگەیەنین. شایانی باسە هەیئەتی کۆمیتەی حدک پێکهاتبوو لە بەرێزان کوێستان عومەرزادە هاوکاری بەشی پەیوەندییە کوردستانێکان، ئاریا ئەفشار بەرپرسی کۆمەڵەی کوردی رۆمەریکە و مەحبووب رەحیمی ئەندامی کۆمیتە.