کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حدک لە چلەی سەرکردەی گۆران لەو وڵاتی سویس

05:57 - 12 پووشپەڕ 2717

وەڤدێکی دوو کەسی کۆمیتەی سویسی حدک  رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی ژولی ٢٠١٧ی زایینی لە شاری زووریخ  پێک‌هاتوو لە مامۆستا مەلا عەزیز ئەحمەدی  و ئەیووب ئیسماعیلی  بەشداری چلەی ماتەمینی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران بوون . وەڤدی حیزبی دێموکرات لەو یادەوەریەدا کە بە دەیان حیزب و رێکخراوی دیکە تێیدا بەشدار بوون، پەیامی  کۆمیتەی حیزبیان لە لایەن مامؤستا عەزیز ئەحمەدی تێکۆشەری دێرینی ئەو حیزبە لەو وڵاتە پێشکەش بە ئامادە بوان کرد. لەو پەیامە باسێکی  تایبەت لە ژیان و خەباتی کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا کرابوو و هەروەها باسی لایەنە ئەدەبی و سیاسیەکانی ئەو سەرکردە شۆرشگێرەی  گەلی کورد لە باشوور کرابوو. پاشان لە پەیامەکەی کۆمیتەی حدک، داوای یەکریزی و تەبایی  لایانە سیاسییەکانی باشوور بە تایبەت لە سەر ئەو پرسە  گرینگەی ئێستا لە باشوور لە ئارا دایە کە ریفراندۆمە کرابوو و ئەوەیان وەک هەلێکی زێرینی مێژوویی ناو برد . جێگای ئاماژەیە کە پەیامەکەی وەڤدی کۆمیتەی حیزب لە لایەن بەشداربووانەوە پێشوازیەکی زۆر باشی لێ کرا و بەرز نرخێندرا.