کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

18:01 - 15 پووشپەڕ 2717

بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی تێرۆری رێبەری ناوداری کورد، شەهید دوکتور قاسملوو بە دەستی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەریوان لە بەرەبەری ئەم یادەدا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان سەرەڕای جموجۆڵی بەرچاوی هێزە ئەمنیەتی‌یەکانی رێژیم، لێپرسراوانە بە بڵاوکردنەوەی سەدان نوسخە لە تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو، یادی تێرۆری شەهید قاسملوویان بە زیندوویی راگرت. چالاکانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە شوێن و گەڕەکەکانی؛ نەوبەهار، بەهاران، مەردووخ و مەیدانی نەورۆز چالاکیی تەبلێغییان بەڕێوەبردو تێرۆری رێبەری شەهید دوکتور قاسملوویان لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌یەوە وەبیر خەڵکی شاری مەریوان هێنایەوە. لەم پێوەندی‌یە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان هیوای بەردەوامییان لە ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.