کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بیجار بە شێوەیەکی بەربڵاو و بێ‌وێنە یادی شەهید دوکتور قاسملووی بەرز راگیرا

20:57 - 15 پووشپەڕ 2717

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەری ئەمساڵ‌دا، لە شاری بیجار بەشێوەیەکی بێ‌وێنەو بەربڵاو بە سەدان وێنەی شەهید دوکتور قاسملووی رێبەر لە شوێن و گەڕەکەکانی ئەم شارە بڵاو کرایەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی ١٤ی پووشپەڕ،  تێکۆشەرانی ئازاو ئەرک‌وەخۆگری دێموکرات لە شاری بیجاڕ، بە بۆنەی  ٢٨ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملووی رێبەرەوە، بە بڵاوکرنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە تراکتەکانی تایبەت بەم یادەو وێنەی شەهید قاسملوو، لە چەند گەڕەکێکی ئەم شارەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بیجار بەبۆنەی ساڵرۆژی تێرۆری شەهید قاسملووەوە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچوون، بریتین لە: زانکۆی پەیام نوور، گەڕەک و مزگەوتی ریخسییە، زانکۆی فەنن موهەندسیی گەڕووس، کەمەربەندی، شەقامەکانی سەدیق سلێمانی،پەرویز مرادی و فازل، مزگەوتی ئەمیرولموئمنئن و جادە تیکاب. بە بۆنەی تێکۆشانی بەرچاوی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بیجار، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی تایبەتی هەیەو هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.