کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ناوچەی ئەیوانغەرب

04:35 - 17 پووشپەڕ 2717

لە بەرەبەری ساڵیادی تێرۆری شەهید د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە شاری ڤییەن لایەنگران و ئەندامانی خوێنگەرمیی ناوچەی ئەیوانغەرب لە شارۆچکەی زەڕنە، بە چالاکیی تەبلیغیی خۆیان وێڕای مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستی شاری ڤییەن بە دەستی ناردراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ ڕیبازی شەهیدی رێبەر د.قاسملوو پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە ئەو شوێنانەی کە لە ٢٨مین ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملووی شەهید لە شارۆچکەی زەڕنە، چالاکیی تێددا کراون بریتین لە: خیابانی ئیمام، بەخشداری زەڕنە، حەوزەی مقاوەمەتی بەسیجی زەڕنە، لە گەڵ چەند گەڕەک و شەقامی دیکە لەو شارۆچکە. کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم کوردانی نیشتمانپەرەوەری ئەیوانغەرب بەتایبەتی لایەنگرانی بەوەجی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیە، سڵاویان بۆ دەنێرێ و، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.