کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ جارێکی دیکەیش دیواندەرە بە تراکت و وێنەکانی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ رازایەوە

17:07 - 18 پووشپەڕ 2717

بەشێکی دیکە لە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە، بە بۆنەی ساڵرۆژی تێرۆری شەهید قاسملووی ئاشتیخوازەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەمساڵ بۆ دەووهەمین جار و بە شێوەیەکی بەرچاو، لە چەند شوێنێکی دیکەی شاری دیواندەرە، بە بڵاوکرانەوەی تراکت و وێنەی شەهیدان، رێزیان لە یادو ناوی رێبەری شەهیدی حیزبەکەیان، شەهید دوکتور قاسملوو گرت و بۆ جارێکی دیکە  بە دوژمنیان سەلماندەوە کە رێبوارانی رێگاو رێبازی شەهید قاسملوو و سەرجەم شەهیدان، کۆڵ نادەن و لە بڕینی ئەم رێگایەدا بەردەوامن. ئەو گەڕەک و شوێنانەی تێکۆشەرانی ئەرک وەخۆگری ناوچەی دیواندەرە لەم شارەدا چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە: پارکی میللەت، مەیدانی بەسیج و وروودیی شار، مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیووبی و گەڕەکی زۆراوا، شارەکی ئەندێشە، تەپەی شێر عەلی و زۆرێک لە کۆڵان و بازار و ماڵان. بۆ جارێکی دیکەیش کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیان‌دا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.