کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی یادکردنەوەی ٢٢ی پووشپەر، ئەمجارەیان لە شاری مهاباد

19:47 - 18 پووشپەڕ 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مهاباد یادی شەهید دوکتور قاسملووی مەزنیان بەرز راگرت. لە بەرەبەری ٢٢ی پوشپەڕدا چالاکان و ئەندامانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد، بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی تێرۆری وییەنەوە تێکۆشانی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی رێبەری شەهید دوکتور قاسملوو، وێڕای مەحکوومکردنەوەی کۆماری تێرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران، یادی ئەم رێبەرە ئاشتیخوازەیان بەرز راگرت. ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێكۆشەرانی دێموکرات کارو چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە: گەڕەکی جامی جەم، گەڕەکی هەرمەنیان، ئێرانپەیما و سەرگۆڕی شاعیرانی نەتەوەیی کورد؛ مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە دەستخۆشی لە ئەندامانی و لایەنگرانی حیزب لە شاری مهاباد دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیان‌دا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.