کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێزگرتن لە یادی شەهید دوکتور قاسملوو لە شاری سەردەشت

02:55 - 19 پووشپەڕ 2717

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملووی رێبەر، بە دەستی دیپلۆماتە تیرۆریستەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی تایبەت بەو یادە و نووسینی دروشمی شۆرشگێڕانە، لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان تێیدا بەڕێوە بردوە بریتین لە؛ پشت  مەیدانی فوتباڵی گردەسوور، دەورووبەری گەڕەکی ئاشان و شەقامی پادگان. بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ماندوونەبوونی لە چالاکانی حیزب لە ناوچەی سەردەشت، بەردەوامییان لە ئەرکە پێ‌ئەسپێردراوەکانیان‌دا بە ئاوات دەخوازێ.