کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاکردنەوە لە شەهید دوکتور قاسملوو لە ناوچەی مهاباد هەروا بەردەوامە

16:52 - 19 پووشپەڕ 2717

بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملووی زاناوە بە دەستی تێرۆریستانی  کۆماری ئیسلامی ئێران، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوخۆی وڵات، چالاکیەکانیان هەروا درێژەی هەیە. ئەمجارەیان و بۆ چەندەمین‌جار لە ناوچەی مهاباد، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید قاسملوو و درووشمەکانی تایبەت بەم یادە، یادی بەرزی شەهید قاسملوویان بەرزتر راگرت. ئەو شوێنانەی کە دێموکراتپەروەرانی شاری مهاباد تێکۆشانی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە: پشتی ئیدارەی پۆست، سەداو سیما، سەر رێگای کەرێزەی شێخان و شیلان‌ئاوێ. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی مهاباد دەکات، سەربەرزییان بۆ بەئاوات دەخوازێ.