کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە گوندی سەهۆڵان

18:27 - 19 پووشپەڕ 2717

لە گوندی ڕازاوەی سەهۆڵان لە ناوچەی مەهاباد یادی شەهید دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەرز ڕاگیرا ئەندامان  و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی گەشتیاریی سەهۆڵان لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا کە بە بۆنەی ٢٨مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو بەڕێوەچوو، یاد و ناوی شەهید ڕێبەر دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و بە چالاکیی خۆیان تیرۆری ٢٢ی پووشپەڕیان مەحکووم‌کرد. دۆستان و لایەنگرانی حدک لە سەهۆڵان لە چەندین شوێنی ئەو گوندە و دەوروبەری بە نووسین درووشم و بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان، یادی رێبەری شەهید ، دکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت. کۆمسیونی تەشکیلاتی حدک وێڕای دەستخۆشی کردن لە لایەنگرانی خۆی لە سەهۆڵان و گوندەکانی دەروبەری، ماندوونەبوونییان لێدەکا و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.