کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید دکتور قاسملوو لە شار مەهاباد

20:47 - 19 پووشپەڕ 2717

پۆلێکی دیکە لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد، لە چالاکییەکی بەربەرینی تەبلیغی‌دا یادی رێبەری شەهید، دوکتور قاسملووی مەزنیان بەرز راگرت. تێکۆشەرانی حیزب بۆ چەندمین جار  لە نێو شاری مهاباد بە بڵاوکردنەوەی سەدان نوسخە لە تراکت و وێنەی شەهید قاسملوو لە کۆڵان و گەڕەکەکانی ئەم شارە، وێڕای رێزگرتن لە یادو بیردەوەریی نەمر شەهید قاسملوو، رێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامییان شەرمەزار کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەک و کۆڵانانەی رێبوارانی رێگای شەهید قاسملوو، چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: پارکی پەرەستار، وەفایی، کۆڵانەکانی هەشت میتری، گومرۆگی سەرێ و خوارێ، باغی مکاییل، فەرهەنگیان، موکریان، شەقامەکانی سڵامەت و ئۆفۆق و جانبازان. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە ئافەرین و دەستخۆشی بە دڵسۆزانی حیزب و گەل لە شاری مهاباد دەڵێ و، سەرکەوتنی زیاتریان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان‌دا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.