کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دوو گەورەدێی "نستان" و "سیسێر" لە ناوچەی رەبەت یادی شەهید قاسملوو بەرز ڕاگیرا

03:45 - 20 پووشپەڕ 2717

تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی رەبەت، لە دوو گەورەدێی  نستان و  سیسێر، بە بۆنەی ساڵرۆژی تێرۆری ڤییەن و شەهیدکرانی قاسملووی رێبەر بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان نواند. تێکۆشەرانی دێموکرات لەم دوو ئاواییە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهید قاسملوو و نەخشاندنی دارو دیوارو تابلۆکانییان بە وێنەی شەهید قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان لە گەڵ شەهید قاسملوو دووپات کردەوە کە درێژەدەری رێگاو رێبازە مەزنەکەی بن. شایانی باسە ئەندامانی حیزب لە ناوچەی رەبەت لە درێژەی چالاکییەکانیان‌دا لە ئاوایی سیسێرویش هەر بەم بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردو، لە کردەوەیەکی ئازایانەدا لە ئاوایی سیسێر، پەرچەمی رێژیمی کۆماری ئیسلامییان لە سەر ئیدارەکانی ئەم ئاواییە هێنایە خوارێ . کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە دەستخۆشی بە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی رەبەت دەکات و ئافەرینیان بۆ دەنێرێ.