کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مه‌هاباد بە ئاڵای کوردستانەوە یادی شەهید قاسملوو بەرز راگیراو، لە شاری سەقزیش چالاکیی بەڕێوەچوو

04:01 - 20 پووشپەڕ 2717

لە درێژەی کارو چالاکیی ئەندامانی حیزب‌دا بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مه‌هاباد بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر گۆڕی شەهیدان رێزیان لە یادو بیرەوەریی شەهید قاسملوو گرت. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مهاباد بۆ جارێکی دیکەیش بە چالاکیی تەبلیغی لە گۆرستانی شەهیدانی ئەم شارە و بە نەخشاندنی ئەم گۆڕستانە بە ئاڵای کوردستان یادی سەقافڵەی شەهیدان، دوکتور قاسملووی شەهیدیان بەرز راگرت. هەر لە پێوەندی لە گەڵ چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوخۆی وڵات، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ئەندامانی چالاکی حیزب لە شاری سەقز لە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردوە. بە بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئافەرین بۆ تێکۆشەرانی حیزب لە شارەکانی سەقز و مهاباد دەنێرێ.