کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری بۆکان

20:33 - 20 پووشپەڕ 2717

لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٨مین ساڵیادی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد شەهید دوکتور قاسملوو، خەڵکی نیشتمانپەروەری بۆکان بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. دۆستان و ئەندامانی دێموکراتدۆستی شاری بۆکان بە نووسینی درووشمی شۆرشگێرانەو هەڵواسینی وێنەی دکتور قاسملوو لە چەندین شوێنی ئەو شارە ، وێڕای مەحکوومکردنی تیرۆری شاری ڤییەن، یاد و ناوی دوکتور قاسملوویان بەرزڕاگرت. ئەو شوێنانەی لە شاری بۆکان کە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: گەڕەکەکانی  ئەندیشە،  میراوە، خیابانی حەمامیان، فەڵکەکەی ئازادەگان، پشت ترمیناڵ قەدیم ، هونەرستانی تەباتەبایی، کێوە ڕەش و لە گەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکە لەو شارەدا. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە تێکۆشەرانی کوردپەروەری نێوخۆ، بەتایبەتی دۆستانی خۆی لە شاری بۆکان سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.