کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕی رێزگرتن لە هاشم کەریمی، کەسایەتی سیاسیی حیزبی دێموکرات

21:36 - 20 پووشپەڕ 2717

ڕۆژی شەممە، ١٧ی پوشپەڕ بەدەستپێشخەریی بنکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆرێک لە لەندەن بۆ کەسایەتیی سیاسی و ئەندامی ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکرات، بەرێز کاک هاشم کەریمی پێک‌هات. ئەم کۆرە بەدەقیقەیەك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان و وتاری کاک مەحمەد خاکی لە سەر چۆنیەتیی ڕێکخستنی ئەو کۆرە دەستی پێکرد. لەو کۆڕەدا کۆمەڵێک وتار لەسەر کەسایەتی و ژیانی سیاسیی کاک هاشم کەریمی پێشکێش کران و پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەڕێوەبەرانی کۆڕی رێزلێنان لە کاک هاشم کەریمی، لەلایەن مەلوود سوارە، ئەندامی ڕێبەریی حیزبەوە خوێندرایەوە. لەو کۆڕەدا لەوحی رێزلێنانی دەفتەری سیاسیی حدک لەلایەن کاک مەلاحەسەن ڕەستگار و لەوحی ڕێزلێنانی نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزب لە دەرەوەی وڵات لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادەوە پێشکێش بە کاک هاشم کەریمی کرا. وتاری کاک هاشم کەریمی و پێشکێش‌کردنی چەند بڕگە موسیقی لەلایەن کاک ئاوات ئەفرووزی دوو بڕگەی دیکەی بەرنامەکانی ئەو کۆڕە بوون کە بە پەیامی سپاس و پێزانینی خاتوو زێنەب، هاوسەری کاک هاشم کەریمی لە بەرێوەبەرانی کۆڕیادەکە کۆتایی پێهات.