کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە لە رێزگرتن لە یادی و ناوی شەهید قاسملوو بەردەوامە

20:18 - 21 پووشپەڕ 2717

بۆ جاری دووهەم و لە رێگای تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری شەهید قاسملوو بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنەی هەمیشە خاوەن هەڵوێست بە بڵاوکردنەوە سەدان تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ و ئاڕم و لۆگۆی حیزبی دێموکرات لە گەرەکەکانی ئەم شارە، بۆ جارێکی دیکە رێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد.