کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە تاران بۆ جاری دووهەم یادی شەهید قاسملوویان بەرز راگرت

20:30 - 21 پووشپەڕ 2717

ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تاران، بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی تێرۆری ڤییەنەوە بۆ جاری دووهەم تێکۆشانی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی دێموکرات لەم شوێن و گەوڕەکانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهید قاسملوو، وێڕای بەرز راگرتنی یادو ناوی شەهید قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە تێرۆری شەهید قاسملوویان بە دەستی تێرۆریستانی رێژیمی کۆماری ئیسمامیی ئێران شەرمەزار کرد: مەیدانی ئازادی، بەرجی میلاد، فرودگای میهراباد، حەوزەی بەسیجی ٦٧ی خاوەران، بەسیجی  کەرەج. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم دۆستانی حیزب لە شاری تاران،  سپاسی تێکۆشانی کوردانی ئیلامی و کرماشانی دەکا لە تاران و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.