کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە چەند گوندێکی سەر بە شارەکانی سەردەشت، پیرانشار و شنۆ

20:52 - 21 پووشپەڕ 2717

لە درێژەی چالاکیی ئەندامانی حیزب‌دا بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە لە چەند ئاواییەکی سەر بە شارەکانی سەردەشت، پیرانشارو شنۆ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. ئەو ئاواییانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی قاسملووی رێبەرەوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەبردووە بریتین لە: پیرانشار: ئاواییەکانی؛کاسوورەدێ، زێوێیە، کۆنەلاجان، گەزگەسک، ئیمانابات، جەڕان. سەردەشت: ئاوایی بنوخەڵەف و جادەی بنوخەڵەف. شنۆ: گوندی شێخان و سەر جادەی ئاوایی، شێخان و گوندی دوڕوو، گوندی پووشاوێ، سەدی چەپەڕاوێ، گوندی باب خاڵاوێ.