کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە پیرانشار

15:09 - 22 پووشپەڕ 2717

ئەمساڵ لە بەرەبەری ٢٨ مین ساڵیادی تیرۆری شەهید عەبدولرەحمان قاسملوو بۆ چەندمین جار لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغیی کرا. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار وەکوو ساڵانی پێشوو ئەو یادەیان کردە دەرفەتێک بۆ شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها سەلماندی وەفاداری خۆیان بە خوێنی شەهیدان و درێژدان بە رێگای ئەوان. ئەندامان و لایەنگرانی حدک لە پیرانشار رۆژی ٢١ پووشپەڕ لە چەند شوێنی ئەو شارە کە بریتە لە؛مەدرەسەی موتەهەری، شەقامی  ساحلی و پارکی شارەداری بەبڵاو کردنەوەی تراکت و، بە نووسینی درووشمی پێوەندی‌دار یادی دوکتور قاسملووی شەهیدیان بەرز ڕاگرت.