کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆجارێکی دیکە لە کرماشان یادی دکتور قاسملوو بەرز راگیرا

16:26 - 22 پووشپەڕ 2717

لە درێژەی چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٨مین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو بەدەستی تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە شاری کرماشان یادی ڕێبەری ناوازەی کورد دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت. لایەنگران و ئەندامانی دڵسۆز و بوێری حیزب لە گەورەشاری کرماشان بۆ جارێکی دیکە بە نووسینی درووشم و بڵاوکردنەوەی وێنەی قاسملووی شەهید وێڕای مەحکوومکردنی سیستمی تیرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی، یاد و ناوی قاسملووی هەردەم زیندوویان کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان  بەچاوی ڕێزە سەیری سەرجەم تێکۆشانی، لایەنگرانی حیزب دەکا  و بۆ سەرجەم دۆستانی خۆی لە شاری کرماشان سڵاو دەنێرێ.