کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەکانی سەر بە شاری جوانڕۆ یادی شەهید قاسملوویان بەرز ڕاگرت

19:02 - 22 پووشپەڕ 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە  نێو شاری جوانڕۆ و چەند ناوچەیەکی سەر بەو شارە، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە  رێژیمی  تێرۆیستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد و، پەیمانی وەفادارییان لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێ کردەوە. ئەندامان و تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی جوانڕۆ و دەروبەری ئەوشارە  شەوی رابردوود بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهیدی رێبەر، بە بۆنەی ساڵرۆژی تێرۆری شەهید قاسملووەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێنانەی لە شاری جوانڕۆ کە دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات کاری تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە: ئیدارەی ئاو، ئیدارەی تەعاون، دووڕیێانی سەلاس باوەجانی وشروێنە، دووڕێیانی روانسەر و پاوە، بازارچەی شوشمێ و چەند گوندو ئاوایی سەر بە پارێزگای کرماشان و شاری جوانڕۆ. بە بۆنەی  تێکۆشان وچالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە  جوانڕۆ و ناوچەکانی دەورووبەری، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی ئافەرینیان لێ دەکات و سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرکانیان‌دا بە ئاوات دەخوازێ.